لیژنەی هەماهەنگی عێراقی ئەمریكی پێنجەمین كۆبونەوەی خۆی لەبەغدا ئەنجامدا

  • 28-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند: لیژنەی هەماهەنگی عێراقی ئەمریكی كۆبونەوەی پێنجەمی خۆی لەبەغدا ئەنجامدا بۆ گفتوگۆ كردن سەبارەت بەو پێشكەوتنەی كە بەدیهاتوون لەچوارچێوەی رێكەوتنی ئیستراتیجی نێوان هەر دوو وڵاتدا. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا دەڵێت: جۆن سولیفان جێگری وەزیری دەروەی ئەمریكا لەگەڵ نزار خێرڵا بریكار وەزیری دەرەوەی عێراق لە پێنجەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریكا كۆبونەتەوە. هەر لە بەیاننامەكدا هاتووە، هەر دوولا تەئكیدیان لەسەر ئەو پێشكەوتنە كردووە لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتدا لەوای واژۆكردنی رێكەوتنی ئیستراتیجی لە ساڵی 2008دا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریكا دوورمەودایە و بواری هاریكاری ئەمنی تێپەڕاندووە، لە ئێستاشدا بوارەكانی بازرگانی و خوێندن و ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و پاراستنی كلتور و یاسای پاراستنی ژینگە و وزەش دەگرێتەوە. بەشداربوانی لیژنەی باڵای هەماهەنگیش پابەندبوونی تەواوی خۆیان بە هاوبەشی و بنەمای هاریكاری و پاراستنی سەروەری و رێزگرتنی یەكتری دەربڕی.