شاندێكی یەكێتی كەناڵەكانی وڵاتانی عەرەبی خۆشخاڵی خۆیان بە دەستبەكاربوونەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) دەربڕی

  • 28-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع شاندێكی یەكێتی كەناڵەكانی وڵاتانی عەرەبی سەردانی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) یان كرد و چۆنێتی كاركردنی بەشەكانی ئەو ئاژانسەیان بەسەركردەوە دوای دابڕانی بۆ ماوەی 14 ساڵا. لای خۆیەوە عەبدولرەحمان سلەیمان بەرێوەبەری گشتی یەكێتی كەناڵەكانی وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند خۆشحاڵە بە دەستبەكاربوونەوەی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، وتیشی گەڕانەوەی بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكەی كارێكی گرنگ بوو، چونكە سەرچاوەیەكی فەرمی و بەرپرسیارە لە گواستنەوەی زانیارییەكانی عێراق، رونیشیكردەوە كاری رۆژنامەگەری پێویستی بە پیشەیی بوون و بەرپرسیارێتی هەیە، ئێمەش لە سەردانەكەماندا ئەوەمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بەدیكردووە. سلەیمان وتیشی خوازیارن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە بەردەوامبێت لە پێشكەوتن لە بواری تەكنەلۆژی و تەقەنی نوێ بۆ گواستنەوەی راستیەكانی عێراق كە لەرووی راگەیاندنەوە زوڵمی لێكراوە، تەئكیدیشیكردەوە عێراق پێویسی بەوەیە وێنەیەكی راستەقینەی گیانفیداییەكانی ئەو گەلە بگوازرێتەوە. هاوكات وائیل شەرەف هونەرمەندی سوری سوپاسی عێراقی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێیان كراوە، وتیشی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە جێی شانازی عێراقە، راشیگەیاند دوبارە دەستبەكاربوونەوەی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ راگەیاندنی عێراقی.