دەستەی نەزاهە لەكەربەلا موڵكێك بۆ حكومەت دەگەرێنێتەوە كە نرخەكەی زیاتر لە 14 ملیار دینارە

  • 27-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دەستەی نەزاهە ئاشكرایكرد توانیویەتی لە پارێزگای كەربەلا موڵكێك بۆ حكومەت بگەرێنێتەوە كە نرخەكەی (14.196.000.000) دینارە. فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهە رایگەیاند زانیاریان بەدەست گەیشتبوو كە ساختەكاری لە مامەڵەی موڵكێكدا كراوە كە روبەرەكەی (22 دۆنم و 808 مەتر دوجایە) و نرخەكەی نزیكەی (14.196.000.000) دینارە و دەكەوێتە ناوچەیەكی تایبەت لەسەنتەری پارێزگای كەربەلا، دوای لێكۆڵینەوەش لەموڵكەكانی دەوڵەت و فەرمانگەی تۆماری خانوبەرەی - یەك لەو پارێزگایە، دەركەوت ساختەكاری تێداكراوە. لەوبارەیەوە دادوەر بڕیاریدا خاوەندارێتی ئەو موڵكە بگەرێنێتەوە بۆ بەرێوەبەرایەتی شارەوانی پارێزگای كەربەلا بەو پێیەی ئەو خاوەنی فەرمی موڵكەكەیە.