نەزاهە خاوەندارێتی چەند موڵكێك لە بەسرە و بابل و كەربەلا بۆ دەوڵەت دەگەرێنێتەوە

ناوخۆ
  • 16-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    دەستەی نەزاهە، ئەمرۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند خاوەندارێتی چەند موڵكێكی لە بەسرە و بابل و كەربەلا بۆ دەوڵەت گەڕاندەوەتەوە كە نرخەكانیان نزیكەی 11 ملیار دینارە.
    ئەو دەستەیە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: بەرێوەیەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەسرە توانیویەتی خاوەندارێتی دوو مەڵك بۆ دەوڵەت بگەرێنێتەوە.
    وتیشی لە كەربەلا ساختەكاری بە مامەڵەی موڵكێكەوە كراوە كە روبەرەكەی نزیكەی (7) دۆنمە و خاوەندارێتیەكەی بۆ وەزارەتی دارایی دەگەێتەوە و بە مامەڵەی ساختە كراوە بە ناوی چەند كەسێكەوە.
    تیمی لێكۆڵینەوەش لە پارێزگای بابل خاوەندارێتی مۆڵكێكیان بۆ دەوڵەت گەڕاندوەتەوە كە روبەرەكەی 13 دۆنمە.