وەزارەتی تەندروستی 4288 توشبووی نوێی کۆرۆنا و 3246 چاکبوونەوەی ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 21-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی تەندروستیی  ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایەگەیاند، 4288 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 75 تووشبووی دیکەیش گیانیان لەدەستداوە.
     
     وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوەكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لە 24 کاژێری رابردوودا 24 هەزار و 761 پشکنین بۆ دەستنیشانکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون.
     
    هه‌ر له‌ به‌یانه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەكراوه‌، سێ هەزار و 246 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 75 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراقدا گیانیان لەدەستداوە.
     
    جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ تاوەکو ئێستا لە سەرتاسەری عێراق 197 هەزار و 85 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 140 هەزار و 446 کەس چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و 283 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.