وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: 10 چەكداری تیرۆرستانى داعش کوژراون و نۆ ئەشکەوتى رێکخراوەکەیش له‌مه‌خموور خاپوور کراون

ئەمنی
  • 18-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند 10 چەكداری تیرۆرستانى داعش کوژراون و نۆ ئەشکەوتى  رێکخراوەکەیش  له‌مه‌خموور خاپوور کراون.
    ڕه‌سوڵ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بە فەرمانی مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،كه‌رته‌كانى ده‌زگا دژه‌ تیرۆر بە پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکیان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە چیای قەرەچووغی باشوری شارۆچكه‌ى مەخموور ئەنجامداوە".
    وتیشى"لە ئاکامی ئۆپراسیۆنەکەدا 10 چەكدارو پاشماوەکانی تیرۆرستانى داعش کوژراون و 9 ئەشکەوت و کۆگای کەلوپەلی خۆراک و دەرمانی تیرۆرستان خاپوور کراون.