به‌غدا-اه‌ع-حوسام ته‌میمی
و:سۆما جاف
ڕیمۆن غه‌جه‌ر وه‌زیرى وزه‌ى لوبنان دووپاتیكرده‌وه،عێراق یه‌كه‌م وڵات بوو له‌كاتى ڕوودانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌نده‌رى به‌یروت ده‌ستپێشخه‌رى هاوكاریكردنى لوبنان كرد.
غه‌جه‌ر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"عێراق یه‌كه‌م ولًاتى پاڵپشتیكه‌ر بوو دواى ڕوودانى كاره‌ساته‌كه وده‌ستپێشخه‌ریشى كرد به‌پێشكه‌شكردنى هاوكارى ماددى وپزیشكى له‌گه‌ڵ هاریكارى سووته‌مه‌نى بۆ كارگه‌كانى كاره‌با به‌بێ ئه‌وه‌ى داوا لێیبكرێت".
غه‌جه‌ر ستایشى ڕۆڵى عێراقى كرد له‌پشتیوانى كردنى حكومه‌ت وگه‌لى لوبنان.
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ره‌خۆشیكردن وپشتیوانیكردنى لوبنان.
سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه،عێراق له‌م ڕه‌وشه سه‌خته له‌گه‌ڵ لوبنان ده‌بێت،ئاماژه‌یشى دا حكومه‌تى عێراقى بڕیارى داوه فرۆكه‌یه‌كى هاریكارى به‌په‌له‌ى پزیشكى ڕه‌وانه بكات.