ھەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژی کردە پشوو ولەھەینی داھاتوو دەستپێدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 29-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی 5 رۆژ لە دامودەزگاکان پشووی فەرمییە و لە رۆژی 31-7-2020 دەستپێدەکات تاوەکو 04-08-2020.
     
    جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا کە وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئەمڕۆ چوارشەممە 29-07-2020، بڵاویکردووتەوە دەڵێت، جه‌ژنی پیرۆزی قوربان له‌ رۆژی ھەینی 31 ته‌ممووزی 2020 ده‌ستپێده‌كات تاوەکو رۆژی سێشەممە‌ 04-08-2020 له‌ ته‌واوی داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمییە و، رۆژی چوارشەممەش 05-08 دەوام دەستپێدەكاتەوە.