وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:به‌ناو والى به‌غدا ویاریده‌ره‌ میدیایی وجێگره‌ جه‌نگییه‌كه‌ى كووژران

ئەمنی
  • 15-07-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان، ئه‌مرٍۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى توانیان به‌ناو والى به‌غدا ویاریده‌ره‌ میدیایی وجێگره‌ جه‌نگییه‌كه‌ى بكووژن
    ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،به‌پێى زانیارى ورد ،ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتیمانى عێراقى له‌پرۆسه‌یه‌كى تایبه‌ت وله‌ناكاو وجۆرییدا توانییان به‌ناوى والى به‌غدا تیرۆرستى ناسراو به‌عومه‌ر شه‌لال عوبێد ویاریده‌ده‌رى میدیاییه‌كه‌ى ناسراو به‌له‌یس جه‌مال كه‌ناولێنراوه‌ به‌ئه‌بو به‌را كه‌هه‌ڵگرى ناسنامه‌ى عه‌ره‌بییه‌ قه‌تال موهاجر بكووژن
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ كارمه‌ندانى ده‌زگاى هه‌واڵگره‌ نیشتیمانى پێشووتر توانییان والى پێشوو ناسرا به‌ئه‌حمه‌د عیسا بكووژن كه‌ناولێنرابوو ئه‌بو ته‌ڵحه‌ ،دواى جێگره‌وه‌ى بۆ دانرا كه‌ له‌ناوچوو عومه‌ر شه‌لال بوو.