ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كێك له‌نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 6-07-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كێك له‌نزێك هۆڵى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا ڕه‌تكرده‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌، چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵێكیان له‌باره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌نزیك هۆڵى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌،دووپاتیشیكرده‌وه‌ سه‌رتا پاى ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.
    وتیشى،له‌لاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا هیچ هێمایه‌ك نییه‌ بۆ هاوێشتنى هیچ مووشه‌كێك تاوه‌كو كاژێر00:50 ى ئه‌مڕۆ،داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد به‌وردى زانیارییه‌كان له‌سه‌رچاوه‌كانى خۆى به‌ته‌نها وه‌ربگرن.