وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2437 توشبووى نوێى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 25-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا دووهەزار و 437 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و1237 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
    بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ و ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، بڵاوکراوەتەوە،لە کۆی 11 هەزار و 370 پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی عێراق دوو هەزار و437 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 107 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەر ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 237 کەس چاکبوونەتەوە. 
     تاوەکو ئێستا 488 هەزار و 803 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون،ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 239
    به‌غدا-كه‌رخ 365
    به‌غدا-شارى پزیشكى 23
    بەسرە: 276 
    زیقار: 262 
    دیوانیە: 228 
    واست: 220 
    سلێمانی: 173 
    میسان: 162 
    کەربەلا: 113 
    دیالە: 81 
    بابل: 70 
    نەجەف: 60 
    کەرکووک: 60 
    هەولێر: 41 
    موسەنا: 20 
    سەلاحەددین: 17 
    نەینەوا: 14 
    ئەنبار: 11 
    دهۆک: 2 
     
    هەروەها هەزار و 237 تووشبووی کۆرۆنا لە 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق  چاکبوونەتەوە، کە بەپێی شارەکان بەم شێوەیەن: 
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 91
    به‌غدا-كه‌رخ 270
    به‌غدا-شارى پزیشكى 23
    زیقار: 240 
    دیوانیە: 92 
    دیالە: 82 
    میسان: 82 
    کەربەلا: 80 
    بەسرە: 72 
    نەجەف: 54 
    بابل: 54 
    هەولێر: 27 
    سەلاحەددین: 24 
    کەرکووک: 21 
    واست: 14 
    ئەنبار: 8 
    نەینەوا: 3 
     
    ئەو 107 تووشبووەی کۆرۆناش کە کۆچی دواییان کردووە لە 24 کاژێری رابردوودا، بەپێی شارەکانی عێراق  بەم شێوەیە: 
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 25
    به‌غدا-كه‌رخ 14
    به‌غدا-شارى پزیشكى 6 
    میسان: 15 
    زیقار: 11 
    دیالە: 8 
    بەسرە: 6 
    نەجەف: 4 
    سلێمانی: 4 
    کەربەلا: 4 
    کەرکووک: 3 
    واست: 2 
    موسەنا: 2 
    نەینەوا: 2 
    دیوانیە: 1 
     
    تائێستا لە عێراق  488 هەزار و 803 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش 39 هەزار و 139 کەسیان ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە، 18 هەزار و 51 کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 437 کەسیش گیانیان لەدەستداوە ، 234 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 19 هەزار و 651 کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.