سەرۆك كۆمار هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (45) بۆ ساڵی 2013 پەسەند دەكات

  • 24-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوار شەممە، هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (45) بۆ ساڵی 2013 پەسەند كرد. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوار شەممە 24/1/2018 هەمواری یەكەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە (45) بۆ ساڵی 2013ی پەسەند كرد. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو یاسایەی پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەردا بەپێی ئەحكامی بەندی (یەكەم) لەمادەی (61) و بەندی (سێیەم) لەمادەی (73)ی دەستور، كە داوای هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەكات بەجۆرێك رێژەیەكی زۆری رۆڵەكانی عێراق بەشداری تێدابكەن، وتیشی ئەو یاسایە رەوانەی رۆژنامە فەرمییەكان كراوە بەمەبەستی بڵاوكردنەوە.