35 کەسی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون

ناوخۆ
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبووی 35 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند، کە 29 تووشبوویان لەنێو شاری سلێمانین. 
     
    وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی تۆمارکردنی ئەو تووشبووە نوێیانە دەڵێت، 21 پیاو، 10 ئافرەت و چوار منداڵن کە 11 تووشبوویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و 24 تووشبوویان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە. 
     
    تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکاندا دابەشبوون: 
     
    29 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین
     
    پیرەمەگروون: یەک تووشبوو
     
    عەربەت: یەک تووشبوو
     
    چەمچەماڵ: یەک تووشبوو
     
    کەلار: یەک تووشبوو
     
    پێنجوێن یەک تووشبوو
     
    تووشبوویەکیش دانیشتووی پارێزگای ئەنبارە