فڕۆكه‌كانى عێراق 14 تیرۆرستى داعش له‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌كوژن

ئەمنی
  • 20-04-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ بۆردومانێكدا 14 چەکداری سه‌ر به‌گروپی تیرۆرستی داعشیان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشتووه‌.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكرده‌وه‌، له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی F16 ی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی عێراقه‌وه‌، بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز و سنوری دیجله‌ی قه‌زای دۆره‌یان له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كردوه‌ته‌ ئامانج.
    ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌دا 14 تیرۆرست كوژراون، سێ باره‌گاشیان خاپوركراوه‌.
    شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منى رونیکردوەتەوە، ژماره‌یه‌ك له‌ تیرۆرستانی داعش پێشتر هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیانیان به‌ئامانج گرتبوو.