ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە ئەنبار دادگایەكی تایبەت بە تیرۆر پێكدەهێنێت

ئەمنی
  • 15-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە پارێزگای ئەنبار دادگایەكی تایبەت بە تیرۆر پێكدەهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لەو تاوانانەی كە بە تیرۆر لەقەڵەم دەدرێن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند ئەنجومەنی باڵای دادوەری بریاری داوە دادگایەكی لێكۆڵینەوە بۆ كردەوە تیرۆریستیەكان پێكبهێنێت. بەیرەقدار وتیشی پێكهێنانی ئەو دادگایە پشت بە مادەی (35دووەم) لە یاسای رێكخستنی دادوەری ژمارە 160 دەبەستێت، بەڵام لە چوارچێوەی پارێزگای ئەنباردا كاردەكات.