خه‌فاجى بۆاه‌ع:ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان دژى ڕیكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا به‌رده‌وامه‌

ئەمنی
  • 19-03-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كان دژى ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق به‌رده‌وامى هه‌یه‌.
    خه‌فاجى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سنوورى عێراق-سوریا پاراستووه‌ وڕه‌وشى ئه‌منى قائیم پارێزراوه‌".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تواناوشاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ شه‌ڕكردن دژى ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان وپاراستنى ئاسایش"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى جه‌زیره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ئۆپراسیۆنه‌ پێشوه‌خته‌كانى بۆ ئه‌وه‌ى فشارى زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان".
    ئاماژه‌یشى دا "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كامێراى چاودێریان به‌كارهێناوه‌ بۆ چاودێریكردنى تیرۆرستان".