یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا تۆمار کرا

ناوخۆ
  • 6-03-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فەرمانگەی تەندروستیی کەرخ لە بەغدادی پایتەختی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، یەکەم حاڵەتی چاکبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی عێراق ڕاگەیاند.
    جاسب حەجامی ،بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرخ وتی"ئێستا یەکەم نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) لە نەخۆشخانەی فورات، دوای چاکبوونەوەی تەواوەتی، دەردەچێت".