وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كان:جێگره‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ راهێنانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 17:01

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى هێزه‌چه‌كداره‌كان:جێگره‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ راهێنانى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان

 به‌غداد-اه‌ع

 
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاشكراى كرد كه‌ جێگره‌وه‌یان هه‌یه‌ بۆ مه‌شق پێ كردنى هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان.
 
خه‌له‌ف ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" جێگره‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ مه‌شق و راهێنانى سه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هیچ چالاكیه‌ك ه‌نجام بدرێت به‌بى ره‌زامه‌ندنى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان.
 
له‌ لاى خۆیه‌وه‌ رێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکور ناتۆ، چالاکیەکانی لە عێراق راگرت، دواى رۆژێك له‌ تیرۆركردنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى .