لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینى خه‌ڵاتى تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانى جیهان بەدەستهێنا

  • 2-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    چاودێرى - اه‌ع
     
    لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ جاری شەشەم خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.
    لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئاهەنگێکی گەورەى ساز کرد بۆ ئەوەى خەڵاتی تۆپی ئاڵتون بداتە باشترین یاریزانی ساڵی 2019.
    لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ جاری شەشەم لەکاروانی وەرزشیدا، تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێناو لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2019 بەدەستهێنا.
    لیۆنێل میسی پێش هەردو یاریزان فیرجیل ڤان دایک و کریستیانۆ ڕۆنالدۆ  کەوت کە ئەوان پلەکانی دووەم و سێیەمیان بەدەستهێناوە.
    هەرچی سادیۆ مانێشە لەپلەى چوارەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی ساڵی 2019 دێت لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵەوە.
    پێش وەرگرتنی ئەم خەڵاتە میسی لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی جیهانەوە وەک باشترین یاریزان دەستنیشان کرا و خەڵاتی زە بێستی بەدەستهێنا.
    میسی لە ساڵی 2019دا 54 گۆڵی تۆمارکردوە، نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنز لیگ و خولی ئیسپانیای بەدەستهێناوەو هەر خۆشی براوەى خەڵاتی پێلاوی ئاڵتون بوە و لەگەڵ یانەکەشی براوەى لا لیگا بوە.