بەهۆی زریانەوە پێنج کەس لە فڕەنسا گیانیان لەدەستدا

جیهانی
  • 2-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع 
     
    بەرپرسانی فڕەنسا رایانگەیاند، لە ئەنجامی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێک تیمەکانی فریاکەوتن کە بۆ رزگارکردنی هاوڵاتیان لە زریانەکەی فڕەنسا بەڕێکەوتبون، سێ کەسئەندامی تیمی فریاکەوتن گیانیان لەدەستداوە، هەروەها دو کەسی دیکەش هەر بەهۆی زریانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
     
    کەنارەکانی فڕەنسا کە دەکەونە سەر دەریای سپی لە هەفتەی رابردوەوە روبەڕوی زیان و بارانێکی بەهێز بوەتەوە، بەهۆیەوە هۆکارەکانی هاتوچۆ لەو ناوچەیە وەستێنراون.
     
    شەوی رابردو تیمەکانی فریاکەوتنی فڕەنسا بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لەزریانەکە بە هەلیکۆپتەر بەرەو باشوری فڕەنسا بەرێکەوتون، بەڵام بەهۆی زریانەکەوە فڕۆکەکەیان تێکشکاوە، لە ئەنجامدا سێ کەس لەپیاوانی فریاکەوتن گیانیان لەدەستداوە.
     
    کریستۆڤ کاستەنیر، وەزیری ناوخۆی فڕەنسا رایگەیاند، لەهەفتەی رابردوەوە 13 سەربازی وڵاتەکەیان لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتیمانیەکانیان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان گیانیان لەدەستداوە.
     
    لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی ناوخۆی ئەو وڵاتە مردنی دو هاوڵاتی دیکەیان راگەیاند بەهۆی زریانەکەوە، کە ژێرئاو کەوتون.