تەندروستی نەینەوا چەندین تۆن خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو لەناودەبات

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع عیماد بەیاتی بەرێوەبەری چاودێری تەندروستی لە پارێزگای نەینەوا ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند چەندین تۆن پەنیر و شیرەمەنی ماوەبەسەرچووی هاوردەكراو كە شیاوی بەكارهێنان نەبوون لە سەنتەری شاری موسڵ لەناوبردووە. بەیاتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند لیژنە هاوبەشەكان لە بەشی چاودێری تەندروستی بە هاوكاری مەفرەزەكانی پۆلیسی ناوخۆیی چەندین تۆن خواردەمەنی بیانی و پەنیر كە لەناوبازاڕ و مۆڵەكاندابوون، لەشی چەپی موسڵ لەناوبردووە. وتیشی دوای پشكنین لە تاقیگەكانیان دەركەوتوە هیچ مەرجێكی تەندروستی لە چەندین تۆن پەنیر و شیرەمەنیدا نییە كە لەبازاڕەكاندا دەفرۆشران. ئاشكراشیكرد هەر دوكاندارێك فرۆشتنی خۆردەمەنی ماوەبەسەرچوو دوبارە بكاتەوە ئەوا سزای 2 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا دەسەپێندرێت