پۆڵانی داوای ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی ئاو لەگەڵ توركیا دەكات بەبێ دەستوەردانی دەرەكی

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع جەواد پۆڵانی ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمرۆ سێ شەممە پێشبینی ئەنجامدانی وتوێژی دۆستانە لە نێوان عێراق و توركیا دەكات بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ئاو بە بێ دەستوەردانی دەرەكی. پۆلانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند ئەو بڕە ئاوەی لە توركیاوە دەگاتە عێراق لە چەند ساڵی رابردوودا كەمی كردوە، سەرباری ئەوەی بنەما و هەڵسوكەوتی نەگۆڕ لە ئارادان بۆ رێكخستن و دابەشكردنی ئاو لە نێوان وڵاتانی هاوسنوردا تا بەشە ئاوی عێراق بە تەواوی بگات. وتیشی عێراق پەیوەندیەكانی لەگەڵ توركیا و وڵاتانی دراوسێ بە شێوەیەكی گشتی باشە، پێشبینی ئەنجامدانی واوێژیشی كرد لەگەڵ توركیا بۆ خستنە رووی كێشەی ئاو و چارەسەركردنی بە بێ دەستوەردانی دەرەكی. ئاماژەی بەوەشكرد باشترە وەزارەتەكانی دەرەوە و سەرچاوە ئاویەكان و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بە شداری لە وتوێژەكاندا بكە بە بێ دەستوەردانی دەرەكی بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێكی باش بۆ باشكردنی بارودۆخی ئاو لە عێراقدا.