وردەکاری..وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران باس لەھەنگاوی گرنگ دەکات لەبارەی جێ بەجێ کردنی چاکسازییەکانی پەیوەست بەکەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی وزەوییە کشتوکاڵییەکان

  • 27-10-2019, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

    لەمیان زنجیرەی کۆمەڵە چاکسازییەکانی ئەنجومەنی وەزیران،حەیدەر مەجید وتەبێژی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند فەرمانگەی یاسایی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەپەیوەندی بەردەوام دایە لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی بۆ تەواوکردنی ھەمواری یاسای خانەنشینی بەمەبەستی ڕاستاندنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وگەڵاڵەکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
    مەجید بەئاژانسی ھەواڵی عێراقیەی ڕاگەیاند: "ھەموارکردنەوەکە کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە60ساڵ بۆ‪63ساڵ لەخۆدەگرێت".‪
    لەبارەی ڕێوشوێنی وەزارەتە پەیوەستەکان بەکۆمەڵە چاکسازییەکان وتەبێژی ئەمیندارێتیەکە دووپاتیکردەوە،"ژووری بەدواداچوونی جێ بەجێ کردنی بڕیارەکان لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەکانی بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتەکان،بەمەبەستی چاودێری میکانزمی ‪جێ بەجێ کردنیان".
    ئاماژەیشی بەوەدا وەزارەتی کشتوکاڵی 5ھەزار دۆنم لەم مانگە بۆ بەژەوەندی کۆمەڵەی بێ کارانی کشتوکاڵی لەپارێزگای واست تەرخانکردووە،وبەئاڕاستەی  ‪تەرخانکردنی 5ھەزار دۆنم بۆ کشتوکاڵییە بێ کارەکانی پارێزگای بەغدا دەچێت وڕێوشوێنەکانی تەرخانکردن بەردەوامن.
    ھەروەھا وەزارەتەکە ھەموو بەڕێوبەرایەتییەکانی لەسەرجەم پارێزگاکان ڕاسپاردووە بەتەرخانکردنی پارچەی زەوی وبەشە ئاوی پێویست بۆ بێ کاران ودەرچووانی پەیمانگاکان وئامادەییە کشتوکاڵییەکان وپەیمانگاکانی ڤێتەرنەری.