مافی مرۆڤ: لە ساڵی 2018 لە زیقار 59 حاڵەتی خۆكوشن هەبووە

ناوخۆ
  • 15-01-2019, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ، ئەمرۆ سێشەممە، تەئكیدی كردەوە رێژەی خۆكوشتن لە پارێزگای زیقار بەرزبوەتەوە و لە ساڵی 2018 (59) حاڵەتی خۆكوشتن تۆمار كراوە، لە رێگەی چەك و خۆ خنكاندن و سوتان و خنكانەوە.
    غەراوی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند نوسینگەكەیان لە زیقار 30 سكاڵای ئەشكەنجەدانیان بەدەست گەیشتوە و لە نێویاندا (16) سكاڵا لە زیندانی ناسڕیە هەبووە لەگەڵ تۆماركردنی (12) حاڵەتی تیرۆر كردن.