زێدان لەگەڵ بالێۆزی ئەڵمانیا تاوتوێی بارودۆخی تۆمەتبارە ئەڵمانیەكان دەكات

  • 27-12-2017, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمرۆ چوار شەممە لەگەڵ سیریل نون باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق تاوتوێی بارودۆخی ئەو تیرۆریستە دەستگیركراوانەی كرد كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانین. لای خۆیەوە عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند لەمیانی پێشوازیكردنی زێدان لە باڵیۆزی ئەڵمانیا چەندین پرسی جێی بایەخی هەردولا تاوتوێ كران. وتیشی هەردوولا گفتوگۆیان سەبارەت بەو تیرۆریستە دەستگیركراوانە كردووە كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانین لەگەڵ چارەنوسی ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندان. هەر لە دیدارەكەدا تاوتوێی ئەو رێوشوێنانەش كراوە كە دادگا سەبارەت بە پرسی ریشەكێشكردنی تیرۆر پەیرەویان دەكات.