بانكی ڕافیدەین دەنگۆی دیارنەمانی 2ملیار دینار لە یەكێك لە لقەكانی ڕەتدەكاتەوە

جیهانی
  • 23-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    بانكی ڕافیدەین دەنگۆی دیارنەمانی 2ملیار دۆلار لە یەكێك لە لقەكانی لەبەغداد ڕەتدەكاتەوە
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكەكە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع ) كەوتووە ڕایگەیاند:هەندێك لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن باسی دیار نەمانی 2ملیار دینار دەكەن لە یەكێك لە لقەكانمان ئەو دەنگۆیانەش دوورن لە ڕاستیەوە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بانكەكە لەچوارچێوەی كاری چاودێری و پشكنینی تایبەت بۆ خەزێنەكانی چەند كەموكورتیێەكیان دەستنیشان كردووە و كەمی لە پارەكەدا هەبووە.
    ئەو كەمیەش نیزیكەی 200هەزار دۆلار بووە و دواتریش دیاربووە كە ئەو كەمیە كەوتۆتە ئەستۆی ئەمینداری سندوقەكە و ئەو كەسە بەرپرسیارە و ڕێكارە یاسایەكان گیراوەتە بەر و پەراوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ فەرمانبەر و كەمتەرخەم و سەرپێچیكاران بە پێی ڕێنمایی چاودێری دەستی پێكردووە.