ڕاگەیاندنی ئەمنی: لەچیاكانی نەینەوا 6تونێلی داعش خاپور دەكرێن

ئەمنی
  • 14-10-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع
    فەرماندەی هێزەكانی نەینەوا، ئەمڕۆ یەكشەممە، هەڵمەتێكی گەڕانو پشكنینیان لە زنجیرە چیای بادوش ئەنجامدا و 6تونێلی داعشیان خاپور كرد.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان لەكاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە ناوچەكانی خان و دبونە دەستیان بەسەر بۆمبێكی چێندراو و دوو گولە هاوەنی عەیارە 120ملم دا گرتووە
    هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە: مەفرەزەیەكی هێزە ئەمنیەكان دەستیان گرتووە بەسەر 38 بۆمبی چێندراوی دروستكراوی ناوخۆی لە ناوچەی شنف حاوی لە نزیك ڕوباری فوڕاتدا و هەر لەو شوێنەدا تەقێنراونەتەوە هەروەها هێزێكی تر لە كاتی پاككردنەوەی هەردوو گوندی توڵە و سجعە دەستیان بەسەر 8 بۆمبی تری چێندراودا گرتووە و هەر لەشوێنی خۆیاندا بێ زیان تەقێندراونەتەوە.