راوێژكاری نەمسا: توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا جێی نابێتەوە

جیهانی
  • 24-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع سبستیان كورتیس راوێژكاری نەمسا ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند توركیا ناتوانێت ئەندامێتی یەكێتی ئەوروپا بەدەستبهێنێت لەبەرامبەر ئەو بەرنامە سیاسیەی لە ئێستا گرتویەتیەبەر. رونیشیكردەوە من وای دەبینم توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا جێی نابێتەوە بەهۆی روداوەكانی ئەم دواییە و باشترە وتوێژەكانی وەرگرتنی لە یەكێتی ئەوروپا رابگیرێت. راوێژكاری نەمسا وتیشی ئەنكەرە هەوڵ دەدات كاریگەری لەسەر رەوەندی توركی لە وڵاتانی نەمسا و ئەڵمانیا و وڵاتانی تر دروستبكات بۆ ئەوەی رێگر بێت لە تێكەڵاوبونیان بە كۆمەڵگەی ئەو وڵاتەی تێیدا دەژین.