فەرمانبەرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ئیدانەی كەناڵی فوارات دەكەن و داوا دەكەن ئەو كەناڵە بە فەرمی داوای لێبوردنیان لێبكات

  • 24-12-2017, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع ژمارەیەك فەرمانبەرانی تۆڕی هەواڵی عێراقی ئیدانەی بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییە نادروستەیان كرد كە كەناڵی فورات لە راپۆرتەكانیدا بڵاویان دەكاتەوە و هێرش دەكاتە سەر تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و فەرمانبەرانی، بە شێوازێك كە لە نزمترین ئاستی ئەتەكێتی كاری رۆژنامەنوسیدایە و پشتی بە هیچ جۆرە بەڵگەیەك یان شایەتحاڵێكی راستەقینە نەبەستووە، بەڵكو سەرچاوەی زانییاریەكان ناڕونن كە لە هەموویان ترسناكتر تۆمەتباركردنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە بە بوونی (4) هەزار فەرمانبەری بندیوار. لای خۆیەوە ئەحمەد نعێم تائی بەرێوەبەری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ئیدانەی بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییە نادروستانەی كرد لەلایەن كەناڵی فوراتەوە كە گوایە تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە سەر بە حكومەتە و لە بیریچووە كە تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە بەپێی ئەتەكێتی رۆژنامەوانی كاردەكات و بە یەك چاو لەسەرجەم كوتلە سیاسیەكان دەڕوانێت، ئەو كارەشی روونە لە میانی گەشتەكانی هەواڵ و بەدواداچوون و پرۆگرامەكانیدا رەنگی داوەتەوە. هاوكات بەرێوەبەری كەناڵی عێراقییەی وەرزش رایگەیاند ئەو بەلایەوە سەیر نییە لەو هێرشانەی كە دەكرێنە سە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و فەرمانبەرانی لەلایەن هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە، بەڵام لای جێی داخە كە بەو شێوەیە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كراوەتە ئامانج لەلایەن كەناڵێكی هاورێ و هاوپیشەوە كە دەبوو پشتیوانیان بوونایە. لەلایەكی ترەوە ئەحمەد عەسكەری بەرێوەبەری رادیۆی عێراقییە داوای لە كەناڵی فورات كرد بە فەرمی داوای لێبوردن لە تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە و فەرمانبەرانی و شەهیدان و بریندانی بكات لەبەرامبەر بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییە نادروستانە كە دوورن لە راستیەوە. وەلید تەمیمی سەرنوسەری ئاژانسی هەواڵی عێراقیەش سەرسامی خۆی لە بڵاوكردنەوەی ئەو ژمارانەی لە راپۆرتەكانی ئەو كەناڵەدا هاتووە دەربڕی كە بەشێوەیەك بڵاوكراوەتەوە دورە لە ئەتەكێتی رۆژنامەوانی و دەڵێت پێشتر دەزگاكەیان ژمارەی فەرمانبەرانی بڵاونەكردوەتەوە و سەرژمێری فەرمانبەرانیشی نەداوەتە هیچ دەزگایەكی تری راگەیاندن.