14تاوانبار كە تاوانی جیاجیایان ئەنجامداوە لە بەغداد دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 9-10-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان، ئەمڕۆ سێشەممە، 14 تاوانباری تیرۆر و دزی و كوشتنیان لەبەغداد دەستگیركرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان دوو كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر لە ناوچەكانی بەتاوین و دۆڕە دەستگیركردووە تۆمەتبارێكی تریشیان لە ناوچەی جكوك بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دوو تۆمەتباری تریان بەتۆمەتی دزی لەناوچەی دلفیە لە باكوری خۆرهەڵاتی بەغداد دەستگیركردووە لەناوچەكانی بەتاوین و جیهاد و دۆرە 7تاوانباری تریان دەستگیركردوە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دوو تۆمەتباری تر كەتەقەیان لە ماڵی هاوڵاتێك كردووە لەناوچەی عامل دەستگیركراون.