11 تاوانباری تیرۆر و ڕەفاندن و ساختە و مادەی هۆشبەر لە بەغداد دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 25-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    هێزە ئەمنیەكان لە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد 11 تاوانباری بەتۆمەتی جیاجیا لەچەند ناوچەیەكی بەغداد دەستگیر كرد.
    لەبەیاننامەیەكدا كە لەفەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغدادەوە دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)كەوتووە هاتووە، ئەمڕۆ سێ شەممە، مەفرەزەی هێزە ئەمنیەكان دوو تاوانباریان بە مادەی تیرۆر لە ناوچەی مەدائن و دوو تۆمەتباری تریان بە تۆمەتی ڕەفاندن لەناوچەی مەحمودیەی باشوری بەغداد دەستگیر كردووە.
    هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە سێ تۆمەتباری تر بە تۆمەتی كوشتن لەناوچەی ئەبو غرێب و جكوك و قەزای نەهڕەوان دەستگیر كردووە تۆمەتبارێكیش بەكاری ساختەكاری و یەكێكیش بە دزی لەناوچەی گەڕەكی عامل دەستگیر كراون.
    هەروەها دوو تۆمەتباری تریش لەناوچەی زەیونەی ناوەڕاستی بەغداد بەتومەتی مادەی هۆشبەر دەستگیر كراون.