فرۆكەخانەی ناسرییە: خۆپیشاندانەكان كاریگەری لەسەر گەشتەكانمان بۆ هەولێر نەبووە

  • 23-12-2017, 00:00
  • +A -A

    زیقار – ا ه ع ئەمرۆ شەممە فرۆكەخانەی ناسریە تەئكیدیكردەوە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە پارێزگای سلێمانی، كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە. لەوبارەیەوە قستل عەجێلی بەرێوەبەری فرۆكەخانەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند گەشتەكان لە فرۆكەخانەی ناسریەی نێودەوڵەتی بۆ فرۆكەخانەی هەولێر بەدەوامە و هەموو هەفتەیەك گەشتێك ئەنجام دەدرێت، رونیشیكردەوە رۆژی دوو شەممە لە فرۆكەخانەكەیانەوە گەشتێك بۆ فرۆكەخانەی هەولێر ئەنجام دەدەن. وتیشی روداوەكانی چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە تایبەت پارێزگای سلێمانی كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە.