لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێبێت) رێوشوێنی ئەمنی توند لەناوچە بیابانیەكانی نەجەف دەگیرێتەبەر

  • 17-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەجەف – ا ه ع
    بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەف رێوشوێنە ئەمنیەكانی لە ناوچە بیابانیەكانی نەجەف و سنورەكانی ئەو پارێزگایە توندكردوەتەوە بۆ بەرگرتن لەهەر پەلامارێك ئەوەش لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حسێن ( سڵاوی خوای لێبێت) لە 10ی موحەرەم.
    لای خۆیەوە لیوا عەلا غەریب بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای نەجەف، ئەمرۆ دوو شەممە، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان كیوماڵی بادیەی پارێزگای نەجەفیان كردوە ئەوەش لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی كە پێشتر بە هاوكاری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی فوراتی ناوەراست دانرابوو بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ناوچە بیابانیەكان و رێگای نیسمیە لەئەگەری هەر جۆرە پەلامارێكی تیرۆریستی.