لەیادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سڵاوی خوای لێبێت لەنەجەف پلانێكی ئەمنی تایبەت پیادە دەكرێت

ئەمنی
  • 4-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەمرۆ دوو شەممە، شانبەشانی هێزە ئەمنیەكان بەشداربوون لە پلانی ئەمنی تایبەت بە یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سڵاوی خوای لێبێت. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، هاتووە: كۆبونەوەیەكی فراوانی فەرماندەیی پرۆسەكانی فوراتی ناوەراست و پۆلیسی نەجەف و دەستەی حەشدی شەعبی بەرێوەچوو بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی پارێزگای نەجەف لە یادی شەهیدبوونی ئیمام عەلی سڵاوی خوای لێبێت. لە كۆبونەوەكەدا جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی تاوتوێكرا لەگەڵ پاراستنی سەقامگیری تەواوی سنوری پارێزگاكە و دابەشكردنی ئەرك و بەرپرسیارێتیەكان بەسەر سەرجەم هێزە بەشداربووەكاندا.