وه‌زاره‌تى دره‌وه‌ چه‌ند ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك بۆ عێراقییه‌كان له‌چین ته‌رخان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندى كردن به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌

الاثنين 27 كانون ثاني 2020 - 11:07

وه‌زاره‌تى دره‌وه‌ چه‌ند ژماره‌ ته‌له‌فۆنێك بۆ عێراقییه‌كان له‌چین ته‌رخان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندى كردن به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ چه‌ند ژماره‌یه‌كى بۆ عێراقییه‌كان له‌چین ته‌رخانكردووه‌ بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیاندا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ داواى له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى عێراقى نیشته‌جێى كۆمارى میللى چین ده‌كات په‌یوه‌ندى بكه‌ن به‌باڵیۆزخانه‌ وپاشكۆى ڕۆشنبیرى له‌به‌كین له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌پێشا ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند هه‌ماهه‌نگى كردووه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نى چین بۆ ده‌ركردنى خوێندكارانى عێراقى له‌شارى ووهان دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هیچ حاڵه‌تێك له‌ریزى عێراقییه‌كان تۆمار نه‌كراوه‌