ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى میكانزمه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى حه‌شدى به‌رگرى له‌ڕیزى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كرد

السبت 18 كانون ثاني 2020 - 01:21

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى میكانزمه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى حه‌شدى به‌رگرى له‌ڕیزى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كرد

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،میكانزمه‌كانى به‌ستنه‌وه‌ى حه‌شدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕیزى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كرد.
لیژنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند:په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى پێشوازى له‌شاندێكى حه‌شدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رییه‌ پێویسته‌كان بۆ داواكارییه‌كانیان وبه‌ستنه‌وه‌یان له‌ڕیزى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وه‌كو رێزلێنانێك بۆ قوربانییه‌كانیان له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌ى تیرۆردا.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى داواى له‌شاندى میوانكرد سه‌رجه‌م داتا وزانیارییه‌كانى حه‌شدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕاده‌ستى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌ رێوشوێنه‌ پێویسته‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان .