سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌ ده‌ستگیركردنى بكه‌رانى تاوانى دژى رۆژنامه‌نوسان ده‌كات

السبت 11 كانون ثاني 2020 - 23:24

سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌ ده‌ستگیركردنى بكه‌رانى تاوانى دژى رۆژنامه‌نوسان ده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار سه‌ره‌خۆشى له‌ناوه‌ندى میدیایی كرد به‌شه‌هیدبوونى ڕاگه‌یاندنكار ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د ووێنه‌گر سه‌فا غالى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ وجه‌ختیشى له‌پێویستى ده‌ستگیركردنى بكه‌رانى تاوانه‌كان دژى رۆژنامه‌نووسان كرده‌وه‌.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار سه‌ره‌خۆشى له‌ناوه‌ندى میدیایی عێراقى ده‌كات به‌شه‌هیدبوونى په‌یامنێرى ته‌له‌فزیۆنى ئه‌حمه‌د عه‌بدولسه‌مه‌د ووێنه‌گر سه‌فا غالى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌.
سه‌رۆك كۆمار سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ كرد كه‌دژى رۆژنامه‌نووسان وچالاكوانانى مه‌ده‌نى ئه‌نجام ده‌درێت له‌كاتى ڕه‌وشى خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌ ئاشته‌واییه‌كان.
دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌رك وبه‌رپرسیارێتى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت پاراستنى ئه‌من وئازادییه‌كان وده‌ستگیركردنى بكه‌رانى تاوانه‌كان وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا دادپه‌روه‌رانه‌،هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشیشى له‌خانه‌واده‌ى هه‌ردوو شه‌هید وهاوپیشه‌و بینه‌رانیان كرد.