مەسعود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی عادل عەبدول مەهدی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕادەگەیەنێت

الخميس 04 تشرين أول 2018 - 13:55

مەسعود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی عادل عەبدول مەهدی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕادەگەیەنێت

بەغداد – ا ه ع
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمرۆ پێنج شەممە، پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەكانی عادل عەبدول مەهدی لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕاگەیاند.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بارزانی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرد و بە خەباتگێڕێكی دێرین وەسفیكرد.