بەرهەم ساڵح بۆعێراقییە: پابەند دەبم بە دەستور و یەكپارچەیی وڵات و بەرژەوەندی هەرێم لە عێراقێكی سەقامگیردایە

السبت 29 أيلول 2018 - 19:04

بەرهەم ساڵح بۆعێراقییە: پابەند دەبم بە دەستور و یەكپارچەیی وڵات و بەرژەوەندی هەرێم لە عێراقێكی سەقامگیردایە

بەغداد-ا ه ع
بەرهەم ساڵح كەسایەتی ناسراوی سیاسی ئاشكرای كرد كە پاڵپشتی و پشتوانی لە هێز و لایەنە جیاوازەكانی عێراقی وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار و پابەندبونی خۆشی بە دەستوری عێراق و یەكپارچەیی خاكی عێراق ڕاگەیاند و پێی وایە چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لەبەغدادە و لەوڵاتانی دەوروبەر و نێودەوڵەتی نییە و بەرژەوەندی كوردستان لە عێراقێكی سەقامگیرە و ئاماژەی بەو ناڕەزایەتیانە كرد كە لە دژی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم هەبووە كرد كە ساڵی پێشوو بۆ سەربەخۆیی كوردستان ئەنجامدرا.
ساڵح لەبەرنامەی( دائرە حوار ) كەناڵی لە عێراقییەimn پەخشدەكرێت لە كاتژمێر ۹ی شەوی ئەمڕۆ شەممە، دەڵێت عێراق بە قوناغێكی گرنگدا دەرباز دەبێت و شەرەفێكی گەورەیە بۆ من كە بەربژاری سەرۆك كۆمارم و ئەركە كە بەدوای چارەسەری قەیرانەكانی ئێستادا بگەڕێن.
وتیشی من باوەڕم بە دەستور و یەك پارچەیی خاكی عێراق هەیەو بەرژەوەندی كوردستان لە بەغدادێكی سەقامگیر دایەو چارەسەركردنی كێشەكان لەبەغدادە نەك لەواشنتۆن و ئەنقەرە و تاران.
وتیشی بەوە تاوانبار كراوم كە بۆچونە نیشتمانیەكانم پێچەوانەی بەرژەوەندی كوردە بەڵام دەستور یەكلایكەرەوەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەندە و تەنها مەرجەعی سەرۆك كۆمارە، نەك حزب.