لە موسڵ تەرمی 14 كەس دۆزرانەوە كە پێش چەند ساڵێك لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابوون

  • 6-09-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع
    بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند 14 تەرمیان لە خۆرئاوای موسڵ دۆزیوەتەوە كە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابوون.
    لای خۆیەوە ئەحمەد هیلال بەرێوەبەری بەرگری شارستانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی ڕاگەیاند:" تیمەكانی بەرگری شارستانی ئەو تەرمانەیان لە نزیك كارگەیەكی خواردنەوەی غازی دۆزیوەتەوە كە لەو شوێنەدا تیرۆریستانی داعش 3000 كەسیان كوشتبوو دوای ئەوەی شاری موسڵیان داگیر كرد.
    وتیشی تیمەكانی بەرگری شارستانی ئەو تەرمانەیان رادەستی پزیشكی دادوەری كردووە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەیان و تەسلیمكردنەوەیان بە كەسوكاریان.