سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق موجاهد ئەبو هێل گۆڕەپانی وەهرانی لەچوارچێوەی پڕۆژەی درەوشانەوەی بەغداددا دەكاتەوە

  • 18-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع
    ئەبو هێل ڕایگەیاند تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراقی دەستی هەبووە لە سەركەوتنی درەوشانەوەی بەغداد دا وباسی لە گرنگی ڕۆڵی میوزیكسیانی عێراقی و جیهانی نەسیڕ شەمە كرد و ڕۆڵی ناوبراوی لە كۆمەڵگای عێراقیدا بەگرنگ وەسف كرد.
    موجاهد ئەبوهێل كەمێك لەمەوبەر گۆڕەپانی وەهڕانی لەچوارچێوەی درەوشانەوەی بەغداد دا كردەوە ووتی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقییە ڕۆڵێكی گرنگی بینیوە بۆ هاندانی كەرتی تایبەت و بەرەوپێشبردنی دەست پێشخەری درەوشانەوەی بەغداددا.
    قوناغی یەكەمی پڕۆژەكە پێكهاتووە لە كردنەوەی 10گۆڕەپان لەبەغداد دا و دەكەوێتە بەشی كەرخ و ڕەسافە و پێكهاتوون لە گۆڕەپانەكانی فارس لعەرەبی و شێخ مەعروف و تەیەڕان و واسق و نسور و وەهران و مزەفەر نواب و موسەنا و ئومە و جدە.
    شایەنی باسە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكەكەی موجاهد ئەبوهێل لەدیارترین پاڵپشتی و پشتوانانی دەست پێشخەریەكە بوون و بەدەیان ڕاپۆرتی ڕەنگ و دەنگ و نوسراویان لەسەر دەست پێشخەریەكە لە دەسپێكەوە تا ئێستا كردووە.