واشنتۆن: بریاری كۆتایی لە بارەی قودسەوە وتوێژەكان یەكلایی دەكاتەوە

جیهانی
  • 14-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت بڕیاری كۆتایی لە بارەی قودسەوە وتوێژەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین یەكلایی دەكاتەوە. لای خۆیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پابەندە بە پرۆسەی ئاشتیەوە و گۆرانكاری بەسەر هەڵوێستیدا نەهاتووە، تا ئێستاش كار لەسەر پلانەكەمان دەكەین و پێشمان وایە ئەوە لەبەرژەوەندی هەردوو گەلی ئیسرائیل و فەلەستیندایە". رونیشیكردەوە سنوری دیاریكرداوی ئیسرائیل لە قودس بەشێوەیەكی كۆتایی وتوێژەكان دیاری دەكات لەنێوان هەردوو لادا و ئەمریكاش هیچ هەڵوێستێكی لەوبارەیەوە نابێت