دەستەی حەج و عومرە بۆ "ا ه ع" كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم حاجیانی عێراق دەگەنە سعودیە

  • 4-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەسەن فەهد كنانی وتەبێژی دەستەی باڵای حەج و عومرە ڕایگەیاند: " كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم حاجیانی عێراق دەگەنە سعودیە". كنانی، ئەمرۆ شەممە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ڕایگەیاند: "بەشی عێراق بۆ ئەمساڵ زیادكراوە و ئەو زیادكردنەش گەیشتوەتە 4 هەزار و 310 كورسی، بەو پێیەش كورسییەكانی عێراق بۆ حاجیان گەیشتوەتە 38 هەزار حاجی، ئەوەش لە ئەنجامی پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و سعودیە". وتیشی ”كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرجەم حاجیانی عێراق دەگەنە سعودیە لەرێی فرۆكەخانەكانی مەدینە و جدە و رێگای وشكانیەوە".