وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆن: ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ نوسینگەی بەغداد / كەرخ كۆتاییهات

  • 4-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع فۆتۆ – سەفا عەلوان لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: "پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی ئەو بنكانەی تانە و سكاڵایان لە نوسینگەی بەغداد/كەرخ لەسەر تۆماركرابوو كۆتاییهات. دادوەر لەیس جەبر لە بەیاننامەیەكدا رونیكردەوە، ئەنجومەنی كۆمسیاران كە لە دادوەران پێكهاتوون سبەینێ یەك شەممە بریار لەسەر ئەو بنكانە دەدەن كە رەتكراونەتەوە لەلایەن ئەنجومەنی پێشوەوە وئێستا لە پێشنگای بەغدادی نێودەوڵەتی سندوقەكان دانراون ئەوەش دوبارە بۆ وردبینیكردن و پشكنینیان ئەوانیش بریتین لە پارێزگاكانی ( كەركوك – سلێمانی – هولێر – دهۆك – نەینەوا – سەڵاحەدین – ئەنبار).