حەیدەر عەبادی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵات دەكەن

  • 30-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵاتیان كرد. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ دوو شەممە، كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: عەبادی پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دكتۆر فوئاد حسێن، لە دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وڵاتیان كرد. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هەر دوولا تاوتوێی چەندین دۆسیەی هاوبەشیان كردوە لە نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم بەوشێوەیەی كە یەكێتی و بەرژەوەندی عێراق بەدیدەهێنێت. دەشڵێت لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ بەوشێوەیەی كاری نیشتمانی هاوبەش پتەو دەكات ئەوەش دوای یەكخشتنی تواناكان و بەدیهێنانی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعشدا لەرێی هاریكانی نێوان هێزە ئەمنیە جیاجیاكان و هێزی پێشمەرگە لەگەڵ گرنگی پارێزگاریكردن لەو هاوكارییە بەمەبەستی دروخستنەوەی هەر مەترسییەك لەسەر عێراق. لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە لە دیدارەكەدا هەر دوولا بیر و رایان لەیەكەوە نزیك بوو بۆ چارەیەسەركردنی ئەو كێشانەی روبەروی وڵات بوەتەوە، لە قۆناغی داهاتووشدا بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ بەشێوەیەك كە داواكاری گەلی عێراق بەدیبهێنێت لە پشتیوانیكردنی بواری ئابوری و ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی هەلی كار.