كارەبا كارێكی تێكدەرانەی تیرۆرستی دەبێتە هۆی بچڕانی دوو هێڵی گواستنەوەی كارەبا بۆ كەركوك وسەڵاحەدین

  • 28-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا - ا ه ع لەمانگەدا و بۆ جاری چوارەم گروپێكی تیرۆرستی هێڵی گواستنەوەی كارەبای (لەباكوری سامەرا، مەلا عەبدوڵڵا، دوور، حەویجە) بە تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو دەكاتە ئامانج كە لەژێر هەردوو تاوەری113و114لەناحیەی ڕەشاد دانرابوو و بۆوە هۆی كەوتنی هەردوو تاوەرەكە و بچرانی هەردوو هێڵەكە و نەمانی گەیاندنی وزەی كارەبا. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین بە كەوتنی ئەو تاوەرانە و پچرانی هەردوو هێڵەكە بێ كارەبا بوون كە هەردوكیان 150میگاوات كارەبایان بۆ هەردوو پارێزگاكە دابیندەكرد. سەرەڕایی بەئامانجكردنی بۆ چەند جارێك بەڵام وەزارەت بەردەوام لە هەوڵی سیانەكردنی دایە تا جارێكی تر كارەبا بۆ هەردوو پارێزگاكە بگەڕێنرێتەوە بەتایبەت لە ئێستادا كە پلەكانی گەرما بەرزبونەتەوە.