پەیامنێرمان لە هەولێر: هێزە ئەمنیەكان سەرجەم تیرۆریستان لەناو تەلاری پارێزگادا دەكوژن و بارودۆخەكە بە تەواوی كۆنترۆڵ دەكەن

ئەمنی
  • 23-07-2018, 00:00
  • +A -A

    هەولێر – ا ه ع پەیامنێری تۆڕی راگەیاندنی عێراق تەئكیدیكردەوە هێزە ئەمنیەكان لە هەولێر بارودۆخەكەیان بە تەواوی كۆنترۆڵكردووە، دوای كوشتنی سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی كە پەلاماری تەلاری پارێزگای هەولێریاندا. وتیشی كۆنترۆڵی تەواوی بارودۆخی پارێزگاكەو ناوچەكانی دەروبەری تەلاری پارێزگا كراوە. پەیامنێری تۆڕی راگەیاندنی عێراق راشیگەیاند: سەرجەم بە بارمتەگیراوەكان ئازادكراون و لەو كردەوە تیرۆرستیەشدا فەرمانەرێك شەهیدبووە.