هێزەئەمنیەكان لەناوچەی كەرمە لە ئەنبار كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیان دۆزیەوە كە 80 بۆمبی چێندراوی تێدابوو

ئەمنی
  • 12-07-2018, 00:00
  • +A -A

    ئەنبار – ا ه ع سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆزینەوەی كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لەناوچەی كەرمەی ئەنبار ڕاگەیاند. لەبەییانەمەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا خ ه) كەوتووە، عەمید یحیا رەسول ووتەبیژی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:"مەفرەزە هەواڵگیری و سەربازیەكانی لوایی 52 ی فیرقەی 14بە پشتوانی زانیاریە هەواڵگیریەكان توانیان لەناوچەی كەرمەی ئەنبار دەست بەسەر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیدا بگرن كە 80 بۆمبی چێندراوی تێدا بوو. وتیشی دەست بەجێ لەلایەن تیمەكانی ئەندازیاری بومبەكان تەقێنراونەتەوە.