هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گورزێكی ئاسمانی لە پێگەكانی داعش لە زنجیرە چیاكانی حەمرین لەنزیك دیالا وەشاند 

ئەمنی
  • 10-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع هێزەكانی هاوپەیمانی، ئەمرۆ سێ شەممە،  بوردومانی مۆڵگاكانی داعشیان لە زنجیرە چیای حەمرین كرد. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ سێ شەممە بەپشت بەستن بە زانیاریە هەواڵگیریەكانی دەزگای دژەتیرۆر، هێزە ئاسمانیەكانی هاوپەیمانان  مۆڵگەكانی داعشیان لە حەمرین و ناوچەی كباشی لەناحیەی سەعدیە لە جەلەولا بوردومان كرد. وتیشی بە پێیی زانیاریە هەواڵگیریەكان  لەو بوردومانەدا 8تیرۆرست كوژراون كە بەنیازبوون بازگەیەكی وەهمی دابنێن. هەروەها ئۆتۆمبیلێكی جۆری پێك ئاپ و ماتۆڕسكیلێك تێكشكێنران و دوو چەكی جوری M16 و ئەشكەوتێك لەناوبران كە تیرۆرستان بەكاریان دەهێنان.