90٪ پێگە ئەلكترونیەكانی داعش داخران

ئەمنی
  • 10-07-2018, 00:00
  • +A -A

    تایبەت – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕایگەیاند90٪ پێگە ئەلكترونیەكانی سەر بەداعشیان داخستووە كە ئەو گروپە تیرۆرستیە بۆ پڕوپاگەندە بۆ گروپەكەیان بەكاریان دەهێنان. عەقید زیاد ئەلقەیسی لەبەشی نەهێشتنی پڕوپاگەندەكان لەوەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "بەشەكەیان لە وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی 90٪ پێگەكانی تیرۆریستانی داعش دابخات كە لەڕێگایی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە كاری پڕوپاگەندەیان بۆ گروپە تیرۆرستیەكەیان كردووە ئەوەش دوای بەدواداچوون و دەست نیشانكردنیان.